حەماس: بەردەوامیی پێشێلکردنی ئاگربەست نیشانەی بێ ڕێزیی رژێمی داگیرکەرە بەرانبەر بە نێوەندگیران و گەرەنتیکارانی ڕێککەوتنەکە
حازم قاسم، وتەبێژی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامیی حەماس ڕایگەیاند، "بەردەوامیی پێشێلکردنی ئاگربەست نیشانەی بێ ڕێزیی رژێمی داگیرکەرە بەرانبەر بە نێوەندگیران و گەرەنتیکارانی ڕێککەوتنەکە."
حازم قاسم، وتەبێژی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامیی حەماس ڕایگەیاند کە سوپای داگیرکەری سەهیۆنی بە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژییەکی گەورە لە کەرتی غەززە، سەرباری هەبوونی ڕێککەوتن بۆ ڕاگرتنی جەنگ، ئاگربەستی پێشێل کردووە. ناوبراو وتی هێرشەکانی ئەم دواییەی رژێمی داگیرکەر بووەتە هۆی شەهید و برینداربوونی دەیان کەس، لەوانە ژمارەیەکی زۆر ژن و منداڵ.
قاسم جەختی کردەوە کە ئەم کردەوەیە نیشاندەری بێ ڕێزیی ئاشکرای حکومەتی سەهیۆنییە بەرانبەر بە نێوەندگیران و وڵاتانی گەرەنتیکاری ڕێککەوتنەکە کە نەیانتوانی ڕێگری لە درێژەی جەنگی جینۆساید دژی خەڵکی غەززە بکەن.
ناوبراو داوای لە هەموو ئەو لایەنانە کرد کە ڕێککەوتنی شەرم شێخیان واژۆ کردووە، بەتایبەتی میسر، قەتەر، تورکیا و ئەمریکا تا بە بەرپرسیارێتییەکانی خۆیان هەستن و بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر و پێشێلکارییە دووبارەکانی ڕێککەوتنی ئاگربەست لەلایەن ئەم رژێمەوە، ڕێوشوێنی بەپەلە و کاریگەر بگرنە بەر.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی ڤێتنام بەهۆی هەڵسانی لافاو تاوەکو ئێستا ٤١ کەس گیانیان لەدەستداوە.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی توند لە وڵاتی کەمبۆج ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٤ کەسیش بریندار بوون.
لە نێجیریا ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی تای لاسا کە پڕ دانیشتووترین وڵاتی ئەفریقایە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە بۆ ١٧٧ کەس بەرزبووەتەوە.